خەباتی ئامادە کردنی کەمپی گەل-ی عەفرین لە شەهبا بەردەوامە

شارەوانی شەهبا ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئیستا هیچ ڕێکخراوێکی مرۆیی هاوکاری کۆچبەرانی عەفرینی نەکردووە.

دوای هێرش و داگیرکاری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین بە ناچار ڕویان کردووەتە کانتۆنی شەهبا. شارەوانی سەهبا بە هاوکاری بەڕیوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین، لە گوندی فاتین-ی شەهبا خەریکی دامەزراندنی کەمپێکن تا هاووڵاتیانی عەفرینی تێدا جێگیر نکەن.

ئەمە چەند ڕۆژە کە خەباتکارانی شارەوانی گەل و بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین بە بێ وەچان خەریکی دامەزراندنی کەمپی کۆچبەرانی عەفرینن.

 لە بەردەوامی خەباتی دامەزراندنی کەمپی کۆچبەران، بنکەی تەندروستی، قوتابخانە ودوکان بۆ هاووڵاتیان ئامادە بکەن.

هاوسەرۆکی کۆمیتەی شارەوانی کانتۆنی شەهبا، موحەمەد عەلۆ، دەربارەی ئەم بابەتە بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند ، کە تا ئیستا هیچ ڕێکخراوە وڵاێەنێکی مرۆیی هاوکاری کۆچبەرانی عەفرینی نەکردووە.

عەبدۆ داوای لە تەواوی ڕێکخراوە مرۆییەکان و لایەنە پەێوەندیدارەکان کرد کە بەهانای هاووڵاتیانی عەفرینەوە بێن.

 بەوتەی خەباتکارانی شارەوانی شەهبا تا ئیستا ٣ هەزار خێوت بۆ کۆچبەرانی عەفری ئامادە کراوە .

ک-ش