داگیرکەران تل تەمر و گرێ سپی-یان بۆردومانکرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى بە تۆپخانەکانیان گوندی ئوم کێف لە تل تەمر و گوندەکانی قزەلی، سارونچ و شۆربەنیسک-یان لە گرێ سپی بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئێوارەى دوێنێ گوندی ئوم کێف-یان لە تل تەمر بۆردومانکرد.

هەروەها گوندەکانی قزەلی، سارونچ و شۆربەنیسک لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران.

لە بۆردومانەکەدا شوێن و حاڵ و ماڵ و زەوی و زاری هاووڵاتییان و خاڵە سەربازییەکانى حکومەتى سوریا کرابوونە ئامانج.

ژ.ت