سوپای تورک و چەتەکانی لە عەفرین دەیان هاوڵاتییان ڕفاند

دەڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی هێرشيکانیان بۆسەر عەفرین بەردەوامە. سوپای  تورکیاییای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین دەیان هاوڵاتییان ڕفاند.

بەگوێرەی سەررچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی چەقەلای سەر بە ناوچەی شیا ٣ هاوەڵاتییان رفاندووە کە ناوەکانیان بەم شێوەیەیە:هەمزە موراد حەسەن، عەبدولڕەحمان حەسۆ و موستەفا ئەسڵان ئەردۆ.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئاڤرازی سەربە ماباتا، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەلەوین مزگەوتیان دروستکردووە و هاووڵاتییانی گوندەکە ناچار دەکەن کە بچنە مزگەوت و دەرسی ئاینی و مەزهەبی بخوێنن.

هەروەها لە گوندی کارای ناوچەی بلبلێ هاووڵاتییەکیان بەناوی باسل حەنان دەستگیرکردوە و بۆ ئازادکردنی داوای ٢٠٠هەزار لیرەی سوریان کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە هەمان هاوڵاتی پێشتر بەهەمان شێوە ڕفێنراوە و بە ١٥٠هەزار لیرەی سوری ئازاد کرابوو.

هاوکات لە گوندی ئەبدانێ سەر بە ناوچەی بلبلێ سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتی ئالان عەلی ئیبراهیم، محەمەد عەلی ئیبراهیم و شێرۆ ئەحمەد ئیبراهیم-یان ڕفاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بۆ ئازادکردنی هەریەک لەو هاوڵاتییانە، داوای ٢٠٠ ملییۆن لیرەی سورییان کردووە لە خێزانەکانیان.

لە گوندی حەمای ناوچەی بلبل هاوڵاتی عەگید محەمەد ئەحمەد و لە گوندی قەستەڵ سەر بە هەمان ناوچە سەبری ئیبشی تەمەن ٧٠ ساڵ، عەبدولا حەنانی تەمەن٦٠ ساڵ و خەبات حەسەنی تەمەن ٢٤ ساڵ و فریاد ڕەشۆی تەمەن ٤٥ ساڵیان ڕفاندووە

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا تا ئێستا چارەنوسی ئەو هاوڵاتییانە نا دیارە.

ژ.ت