شەهید ئۆسامە عەبدوڵلا بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئۆسامە عەبدوڵلا ئەندامی هێزی خۆپاراستن لە گۆرستانی خەبات دێرکی شاری دێرک بەخاکسپێردرا.

ئۆسامە عەبدوڵلا ئەندامی هێزی خۆپاراستن کاتیک لەسەر ئەرکەکەی بوو شەهید بوو و تەرمەکەی لە گۆڕستانی خەبات دیرکی شاری دێرک بەخاکسپێردرا.

ساڵح ئیبراهیم ڕاوێژکاری هێزەکانی خۆپاراستن سەرخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

ساحیب عوسمان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دێرک ڕایگەیاند، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ژیانێکی ناوبەشی گەلان تێدەکۆشن.

دوای قسەکردن بەڵگەی شەهادەتی ئۆسامە عەبدوڵلا خویندرایەوە و تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە دروشم و هەلهەلە لێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق