عەبدی: سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک پەیمانەکانی ١٧ی تشرینی یەکەم و ٢٢ی تشرینی یەکەم پێشێل دەکات و وتی، " سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە."

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە لە تویتێکدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،" دەوڵەتی تورک تا ئێستاش پەیمانەکانی ١٧ی تشرینی یەکەم و ٢٢ی تشرینی یەکەم پێشێل دەکات کە ئەو پەیمانانە بە پشتگیری مایک پێنس یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئامادەکرابوون کە ناوەرۆکیان باس لە ڕاگرتنی هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی ئێمە دەکات."

'ئەرکی ڕووسیا و ئەمریکا'

عەبدی ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی سیاسەتی پاکتاوی نەژادی و پێشێلکاریەکانی تورکیا، لە چوارچێوەی پەیمانەکانی تشرینی یەکەمدا و یاسای نێودەوڵەتی، ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئەمریکا و ڕووسیایە.

'کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە'

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی قەسەدە ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەلینجێی کۆبانێدا و وتی، "بەرلە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٥ کە ٧٢١ ژن، منداڵ و پیر کۆمەلکوژکران و تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانەکان، ئەو هێرشەی لە گوندی هەلینجی کۆبانی ئەنجامدرا، بەردەوامی سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکە لەدژی گەلی کورد."

ف.ق