عەفرینییەکان لە شەهبا نەورۆزیان پیرۆز کرد

گەلی عەفرین، کە بەهۆی داگیرکەریى دەوڵەتى تورکەوە کۆچیان بۆ شەهبا کردووە، لە شەهبا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.

ئارتەشی تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ئاداری ٢٠١٨دا عەفرینیان داگیرکرد و گەلی عەفرین ناچار بوون روو لە هەرێمى شەهبا بکەن.

گەلی عەفرین لە شەهبا بەردەوامن لە بەرخودانەکەیان. گەلی عەفرین ئەمڕۆ ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ روویان لە گۆڕەپانی نەورۆز لە گوندی حەوشی ناوچەى ئەحرەس کرد.

لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا دایکانى ئاشتى وتەیان پێشکەشکرد و ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پیرۆزبایى ئاهەنگى نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکى زۆرەوە دەستیپێکرد.

گەلی عەفرین لە شەهبا ئاهەنگی نەورۆزیان لە ژێر دروشمی "ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و عەفرین ئازاد دەکەین" نەورۆزیان پیرۆزکرد.

ر.م