قەسەدە: قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکەمان کۆتایی هات

قەسەدە ڕایگەیاند، قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکەمان لەدژی داعش کۆتایی هاتووە، هەرێمێک بە درێژایی ١٧٥ کیلۆمەتر و پانی ٦٠ کیلۆمەتر پاککراوەتەوە و ١١٠ چەتەی داعشیش دەستگیرکراون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی هەنگاوی خۆیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لیلوا عەبدوڵلا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرە زۆر ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە هەنگاوەکە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە لە باشووری حەسەکەوە تا هەرێمی دەشیشای سەر سنوری عێراق و هەرێمی باغۆز تا بەرزاییەکانی دێرە زۆر لە هەرێمێکی فراوان بەڕێوەچووە.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە 'قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکە ١٠ حوزەیران کۆتایی هات."

بە کۆردیناسیۆنی سەربازی لە نێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدا و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی هەرێمی سنور و پاراستنی ئارامی ناوخۆیی، پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە هێرشەکانی داعش کە لەم ماوەیەی دواییدا زیادیان کردووە، هێزەکانمان نزیکەی ١٧٥ کیلۆمەتر بە درێژی و ٦٠ کیلۆمەتر بە پانی پاککردەوە و زیاتر لە ١٥٠ باخچە و گوندیش پاککرانەوە.

هێزەکانی کۆماندۆ و هاوپەیمانی هەڵیانکوتایە سەر ٦٥ بارەگای شانەکانی داعش. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ١١٠ تیرۆریست و کەسانی گۆمانلێکراو دەستگیرکران.

هەروەها هیزەکانمان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جیاوازی وەک دەمانجە، مادەی تەقەمەنی و ژمارەیەک مادەی تەقەمەنیدا گرت.

لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تیمێکی هێزەکەمان ڕووبەڕووی شانەیەکی داعش هات و توانیان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق