قەسەدە: لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٦٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران

قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، دوابەدوای بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەرکشاندنەوەی هێزەکانیان لەسووریا هێرشی چەتەکانی داعش لەناوچەکەدا زۆرتربووە، قەسەدە ڕایگەیاند له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٦٩چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ سنووری دێره‌زۆردژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند،دوای بڕیارەکەی ئەمریکا هێرشی چەتەکانی داعش زۆرتربووە و لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

'دوای بریارەکەی ئەمریکا هێرشی چەتەکانی داعش زۆرتربووە'

بە پێچەوانەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە بۆکشاندنەوەی هێزەکانی لەسووریا وتبووی" ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش لەسووریا تێکشکاوە"، چەتەکانی داعش ئەوهەلەیان قۆستەوە وهێزەکانی خۆیان کۆردەوە وهێرشەکانی خۆیان لەدژی بنکەکانی شەڕڤانانی قەسەدە زۆرترکردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش بە کەڵک وەرگرتن لە زرێپۆش وهێرشی خۆکوژی هێرشێکی بەرفراوانیان لەدژی خاڵەکانی شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی هەجین ودەورووبەری دەستپێکرد. شەڕەکە چەند کاتژمیرێکی خایاند. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا زیاترلە ٥چەتەی خۆکوژ کوژران. ١٢چەتەی خۆکوژ،پیش ئەوەی کە ئامانجەکانیان پێک بهێنن لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژران. لەئەنجامی ئەوشەڕە سەختەدا بەدەیان چەتەی داعش کوژران. جەنازەی دەیان چەتەی داعش لەدەستی شەڕڤاناندایە.

شەڕڤانانی قەسەدە لەو بەرەیەوە لەپێشڕەوییدان.

لەلایەکی دیکەوە لەهەمان بەرە چەتەکانی داعش هەوڵیانداهێزەکانیان کۆبکەنەوە وهێرش بکەن. بەڵام ئەوهەولەی چەتەکان نەگەییشتە ئەنجام. چەتەکانی بەتۆپ وهاوەن هێرشیان کردەسەرخاڵی شەڕڤانان وهەوڵیان دالەوڕێگەیەوە خۆیان بگەێننە شوێنی مانەوەی شەڕڤانان. بەڵام ئەوەشیان بۆنەچووەسەر. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتەی داعش کوژران.

لەکاتژمێرەکانی نیوەڕودا چەتەکانی داعش جارێکی دیکە هەولی هێرشکردنیان دا. زرێپۆشێکی تیرۆریستان و ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری چەکی دۆشکا تێکشا. ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران.دوای ئەوەی گورزەسەختەی شەڕڤانان، چەتەکانی داعش بەهاوەن وتۆپ خاڵەکانی شەڕڤانانیان کردەئامانج. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەرشەڕڤانان نەکەوتووە. زرێپۆشێک وئۆتۆمبیلێکی هەڵگری دۆشکا کەوتە دەستی شەڕڤانان.

لەلایەکی دیکەوە چەتەکان لەهەمان ناوچەدە بەسەختی هێرشیان کردە سەرشەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی-قەسەدە. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران وچەندین چەتەی دیکەش برینداربوون.

هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەی چەتەکانی داعش بۆردومان دەکەن. لەئەنجامدا بەدەیان چەتە کوژران.

چەتەکان لەچەندین لاوە هەولیان دا کە هێرش بکەنە سەرهێزەکانی سووریای دیموکراتیک، بەلام بەرەوڕووی وەلامی تووندی شەڕڤانان بونەوە. لەئیستادا ناوەناوە شەڕی کورت ماوە روودەدا و چەتەکان بەهاوەن هێرش دەکەن.

لەئەنجامی ئەو شەڕانەدا چەند شەڕڤانیک برینداربوون و بۆچارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندرووستی کران.

ئامار

- ١٦٩ تێرۆریست كوژران. جەنازەی ٣١ چەتە کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان و٧ برینداری داعشیش لەدەستی شەڕڤانای قەسەدەدان.

- زیانه‌كانی تێرۆریستان: ٣٦ خاڵی تێرۆریستان، ٥ ڕێگەی سەربازی،  بۆلدۆزەرێک ، زرێپۆشێکی سەربازی و ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری چەکی دۆشکا کەوتنەدەستی شەڕڤانان.

- هاوپه‌یمانان ٨٢ هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا.»

ک-ش