قەیرانی ئیدلب:نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە ئەنکەرەیە

لە کاتێکدا کە هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی لە سوریا، دەرباسی قۆناغی شەڕی راستەوخۆ بووە لەگەڵ رژێمی شام، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سوریا سەردانی ئەنکەرەی کرد.

جمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سوریا لەسەر دۆسیەی شەڕی ئیدلب، سەردانی ئەنکەرەی کرد.

جێفری لە لێدوانێکدا وتی:" بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بارودۆخەکە گۆتۆبێژ بکەین، ئەمڕۆ لێرەین. هێندەی لەدەستمان دێت، دەبین بە هاوکار."

لە لایەکی دیکەوە بە پێی لێدوانێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئامانجی سەردانی جێفری بۆ تورکیا، گۆتۆبێژکردنی بەرژەوەندییەکانی دوولایەنە لەسەر بابەتی ئیدلب و لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە.

ز.ش