لە عەفرین لە نێوان سوپای تورکیا وچەتەکان شەڕ ڕوویدا

ڕاگەیەنرا کە لەنێوان سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی لیوای حەمزە شەڕ ڕوویداوە. ئەم شەڕە دوای ئەوە ڕویداوە کە چەتەکانی لیوای حەمزە قەبووڵیان نەکردووە کە لەعەفرین دەرکەون وبچنە ناوچەیەکی دیکەوە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ لە نێوان سوپای تورکیا وچەتەکان-ی لیوای حەمزە شەڕ ڕوویداوە، شەڕەکە لە دەستپێکی شاری عەفرین ڕوویداوە.

سەرچاوەکە دەستنیشانی کردووە کە سوپای تورکیای داگیرکەربنکەکانی لیوای حەمزەیان لە نزیک نەخۆشخانەی دەرسیم  و گوندی تیریندێ تۆپباران کردووە.

بە پێی زانیارییەکان ، سوپای تورکیا  داوای لە چەتەکانی لیوای حەمزە کردووە کە عەفرین بەجێ بهێڵن و و بچنە ناوچەیەکی دیکە، دوای ئەوەی کە چەتەکان قەبووڵیان نەکردووە لەنێوانیاندا شەڕ ڕوویداوە.

بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا نەخۆشخانەی دەرسیم  و قوتابخانەی ساڵەح عەلی-یان تۆپباران کردووە.

دۆخی ناو شاری عەفرین ئاڵۆزە

ک-ش