لە ڕۆژئاوا یەکەی سەربازی ئەرمەنییەکان دامەزرا

لەساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکاندا،یەکەی سەربازیی ئەرمەنەکان بەناوی شەهید ئوزانیان لەڕۆژئاوا دامەزرا.

لە ١٠٤هەمین سالی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکاندا یەکەی سەربازیی شەهید نووبار ئوزانیان دامەزرا.

لە کاتی راگەیاندنی فەرمی دامەزراندنی یەکەی سەربازی ئەرمەنییەکان ڕاگەیەنراوێکی بۆ رایی گشتیی بلاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

' نەتەنیا بیرهێنانەوە، شەڕیش پێویستە'

لە یادی ١٠٤ساڵەی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکاندا گەنجانی ئەرمەنی بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئەرمەنییەکان یەکەیەکی سەربازی-خۆمان بەناوی شەهید نووبارئوزانیان ، لەڕۆژئاوا دامەزراند.

منادالانی ئەرمەنی کە لە کاتی کۆمەڵکووژییەکەدا ڕزگارمان بووە ، ئەمڕۆ لەڕۆژئاوا بۆ بەهێزترکردنی شۆڕش و تێکشکاندنی هێرشی داعش وفاشیزمی دەوڵەتی تورکیا، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا کۆبووینەتەوە. ئەگەرسوپای گەلان لەناوبچێت ئەوا هەموو دەسکەوتەکانی ئەوگەلە لەناودەچێت. ئێمە بۆ پاراستنی گەلی ئەرمەنی وگەلانی ڕۆژئاوا یەکەی سەربازیی خۆمان دامەزراندووە.

٢٤ی نیسان تەنیا بۆ وەبیرهێنانەوەی کۆمەڵکووژییەکە نییە. ئێمە ویستمان لەبەردەم نوێنەران وهاوپەیمانانی تورکیادا ڕۆژێکی سەرهەڵدان و بەرخۆدان دروست بکەین. ئێمە بەنیازین هیواکانی گەلی ئەرمەنی لەسەرئەم خاکە بهێنینە دی. ئێمە لەدژی هەموو فشار، کۆمەڵکووژیی و سڕینەوەدا هێزی پاراستنی خۆمان دامەزراندووە.

 یەکەی سەربازی ئەرمەنەکان-ی شەهید نووبارئوزانیان بۆسارێژکردنی برینی گەلەکەمان  و بۆتۆڵەکردنەوە لە دوژمنان دامەزراوە.

دامەزراندنی یەکەی سەربازی وەک هەنگاوێکی دەسپێکی فەرماندە نووبارئوزانیان بوو. کەسێک لەلەدژی داعش شەڕی کرد و گەییشتە شەهادەت. ئەم هەنگاوەی ئێمە بۆ ڕێکخستنی گەلی ئەرمەنی وپاراستنی خاکی ڕۆژئاوایە.

لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا گەلی کورد، عەرەب، سریان و ئاشوورییەکان یەکەی سەربازیی خۆیان دامەزراندووە. پێویست بووکە گەلی ئەرمەنیش بۆبەڕێکخستنکردنی خۆمان  کارێکی وەها بکەین. یەکەی سەربازی شەهید نووبارئوزانیان نەتەنیا لە بواری شەڕدا، بەڵکوو لە بواری ئایدۆلۆژیک، چاند، کۆمەگە و گەشەپێدانی زمانی دایکیدا بەرخۆدانی دەکات.ئێمە نامانهەوێت جارێکی تر لەناو ترسی کۆمەلکووژیدا ژیان بکەین. ئێمە خۆمان رێکدەخەین وشۆڕشی خۆمان گەشاوەتر دەکەین."

ک-ش