لە کۆبانێ ٢٥هەمین ساڵیادى دامەزراندنى مەلەکەپە پیرۆز کرا

لە کۆبانێ بە ئاهەنگێکى جەماوەری ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) پیرۆز کرا.

٢٥هەمین ساڵیادى دامەزراندنی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) لە کانتۆنی کۆبانێ لە رۆژئاواى کوردستان بە بەشداریى گەل و لە شەوە ئاهەنگى جەماوەریدا پیرۆز کرا.

رێکخراوەکانى بنەماڵەى شەهیدان، تەڤدەم، پەدەکەسە، رێکخراوەکانى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى فورات، پارتى چەپ، تەڤ چاند، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و چەندین رێکخراوى تری مەدەنى شەوە ئاهەنگێکیان بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادى دامەزراندنى مەلەکەپە لە پارکى شەهیدانى پرسوس لە کۆبانێ بەڕێوەبرد.

لە مەراسیمەکەدا ئارژین بە ناوى مەلەکەپەى رۆژئاواوە وتى "مەلەکەپە لە رۆژى دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا خۆی بە رێکخستنى رۆژئاوا و باکووری سوریا زانیوە و لەو چوارچێوەیەشدا جموجوڵی کردووە. مەلەکەپە هاوکات حیزبێکى کوردستانییە. لە باکووری کوردستان لە دژی فاشیزم و دیکتاتۆری بە نهێنی خۆى بە رێکخستن کردووە. خەباتیان لە باکووری کوردستان و چیاکاندا بەردەوامیى هەیە. مەلەکە پارتى عەرەب، سوریان، تورکمان، چەرکەس و ئەرمەنییەکانە".

دواتر سینەفزیۆنێک بە بۆنەى ٢٥هەمین ساڵیادى دامەزراندنى مەلەکەپە نمایشکرا و دواتر لایەنە بەشداربووەکانى مەراسیمەکە بەناوى خۆبەڕێوەبەریى دیمکراتیک لە هەرێمى فورات، تەڤدەم، پەدەکەسە و رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدان پەیامى خۆیان خوێندەوە.

شەوە ئاهەنگەکە بە وتنى گۆرانی لەلایەن تیپی مۆسیقاى یەپەگە و تیپی زیلان و هەڵپەڕکێ کۆتایى پێهات.

ر.م