لە گوندەکانی تل تەمر شەڕێکی قوڕس روو دەدات

لە هەر یەک لە گوندەکانی قاسمیە و رەشیدیەی سەر بە ناوچەی تل تەمر بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرێکی قوڕس روویداوەو تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە داگیرکەرییەکانیدا. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ هێرشێکی توندی بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر دەست پێ کردووە.

لە گوندەکانی قاسمیە و رەشادیە شەڕڤانانی هەسەدە وڵامی توندی هێرشەکانییان داوەتەوەو شەڕێکی قوڕس لە ناوچەکە روو دەدات.

بە پێی زانیارییەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لە ناوچەکە شەڕ بەردەوامەو شەڕڤانان لە پێشڕەویدان و زیانێکی زۆر بەر دوژمن کەوتووە.

ئەم بەیانیەش سوپاکەی رژێمی تورکی داگیرکەر کاتژمێر١٠:٣٠ خولەک گوندەکانی قاسمیە، ڕیحانیە، ڕەشیدیە و عەزیزیەی سەر بە تل تەمریان بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کردبوو.

ز.ش