لەهەجین لەنێوان قەسەدە وچەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت لەئارادایە

لە دوێنێوە لە بەرەی هەجین-ی دەیرئەزۆرلە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و چەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

لەشەڕ' نەهێشتنی تیرۆر' کە لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدایە، لە دوێنێوە لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکانی داعشدا شەڕێکی دژوارلە ئارادایە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوارکە پشت بەسەرچاوە سەربازییەکانی قەسەدە دەبەستێت، چەتەکانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەژمارەیەکی زۆرچەکدارهێرشیان کردەسەر شەڕڤانانی قەسەدە. ئەم هێرشەی داعش بەرەو ڕووی وەلامی تووندی شەڕڤانان بویەوە و ئەئاکامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

لە تەواوی بەرەی هەجین بەتایبەتی بەرەی باکووری هەجین شەڕبەسەختی بەردەوامە.

ک-ش