هەزاران کەسی تر لە دێرەزۆر لە دەستى چەتەکانى داعش رزگار کران

هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەى هەڵمەتى کۆتایى دژ بە چەتەکانى داعش هەزاران کەسی تریان لە دەستى ئەو چەتانە رزگار کرد.

ئۆپەراسیۆنى قەسەدە  بە ناوی 'شەڕی کۆتایهاتن بە تیرۆر' لە دێرەزۆر لە دژی چەتەکانى داعش بەردەوامیى هەیە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەزاران هاووڵاتى مەدەنیى تر، کە لە ژێر زوڵم و جەوری چەتەکانى داعشدا بوون رزگار کران.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنى بوغوزی ژوور، شەفعە، هەجین و سوس دا هەزاران هاووڵاتى تری ئەو ناوچانە لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کران و گواسترانەوە بۆ ناوچەى ئارام.

ناوەندی راگەیاندنى قەسەدە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٧ی بەفرانبار بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتى تریان لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کردووە و ئەو هاوڵاتییانەیان گواستووەتەوە بۆ ناوچەى ئارام.

ر.م