چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی هاوڵاتیەکی مەدەنیان کوشت

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی گرێ سپی کە لە ئێستادا داگیر کراوە، هاوڵاتیەکی مەدەنیان کوشت کە بەر لە دوو رۆژ رفاندبوویان.

بەر لە دوو رۆژ لە گوندی ریزی سەر بە ناوچەی گرێ سپی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیەک بە ناوی عبدولا شەهادە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە رفێندرابوو، ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە رفاندنی، تەرمەکەی لە سەر رێگای گوندی ریز دۆزرایەوە.

ز.ش