کۆشکی ئەلیزێ: بۆ سەربازە فەڕەنسییەکان و خەڵکی سڤیل ڕێوشوێن دەگرین

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی شەوی یەکشەممە، لە لۆکسامبۆرگی فەڕەنسا، داگیرکاریی تورک کە شێوەیەکی زۆر تووند شەرمەزار کرا و ڕاگەیاندرا، بۆ خەڵکی سڤیل و سەربازانی فەڕەنسا لە ناوچەکە ڕێوشوێنی ئاسایشی دەگرنەبەر.

کۆشکی ئەلیزێ دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا" لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ مسۆگەر کردنی ئاسایشی کارمەندانی سەربازیی فەڕەنسا و خەڵکانی سڤیل، ڕێوشوێن دەگرنەبەر.

دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ کشاندنەوە هێزەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو بڕیارە درا.

سەدان سەرباز و هێزی تایبەتی فەڕەنسا لەو ناوچەیە هەن، هاوکات کارمەندانی هاوکاری مرۆیی فەڕەنسیش هەن.

ئەلیزێ ڕاشیگەیاند، هیرشی تورکەکان 'بە شێوەیەکی تووند' شەرمەزار دەکەین و بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە لە هەوڵە دبلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبین.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەوەی دەبێت زۆر گرنگی پێ بدەین ئەوەیە، نەهێڵین داعش دیسان بێتەوە گۆڕێ. بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیاوە، مەترسی ئەوەی تیرۆریستانی داعش هەڵبێن لەبەرچاو نەگیراوە. بۆ ئەوەی ئاسایشی خاکی نەتەوەیی بەهێز بکرێت ڕێوشوێن دەگرێتە بەر".

ف.ق