گوندەکانی زرگانی و گرێ سپی بوردومان و تۆپبارانکردن

گوندی تورکمان کە دەکەوێتە باشوری ناوچەی گرێ سپی لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بوردومان کرا. هاوکات ٢ گوندی سەر بە ناوچەی زگانێش لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کران.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە بەر دەستمان، سوپای داگیرکەری تورک، گوندەکانی نوەهات دادا ئابدان و خادراوی سەر بە ناوچەی زرگانێ توپباران کردووە. بە پێی زانیاریەکان تۆپبارانەکە لە کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ کراوەتە سەر ناوچەکە.

لە لایەکی دیکەوە، گوندی حامان تورکمان کە دەکەوێتی باشوری ناوچەی گرێ سپی لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بوردومان کراوە. لە گوندەکە ماڵێک کە بە ئامانج گیراوە، زیانێکی زۆری مادی بەرکەوتووە.

ز.ش