یەپەگە: لە عەفرین ٣ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی شەرا، جندرێس وبلبلێ-ی عەفرین لە ئەنجامی زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤاناندا ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە لە عەفرین ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردوە. یەپەگە ڕایگەیاند کە لە شەڕا، جندرێس وبلبلێ ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

 لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە ، " لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانی ئێمە لە ناوچەی جندرێس، شەرا وبلبلێ لە هەمبەر سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدا.
لە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول/٥ی ڕەزبەرهێزەکانمان لە گوندی مەریەمێن-ی ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی بەرەی شامیە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی محمەد بیکوورکوژرا.

لە هەمان رۆژدا یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی دێوا-ی سەر بەناوچەی جندرێس لە چالاکییەکدا چەتەیەکی گروپی ئەحراری شامیان بە ناوی ئەبوومیرۆ کوشت.

لە چالاکی سێیەمیندا ولە ناچەی بلبلێ گروپێک لەچەتەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی ڕەشید عەزاز کە کاری وەرگێڕانی بۆ سوپای تورکیا دەکرد کوژرا."

ک-ش