یەپەگە: ٤ چەتەى گروپى لیواى شیمال کوژران

ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەمدا لە عەفرین، شەڕڤانان لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى بەردەوامن لە ئەنجامدانى چالاکى و لە دوایین چالاکیى شەڕڤاناندا ٤ چەتە کوژراون.

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانان رۆژی ٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە گوندی مەریەمین لە ناوچەى شەرای عەفرین لە دژى ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى گروپى چەتەکانى لیوا شیمال چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تێکشکاوە و ٤ چەتەى ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژراون.

دەقى راگەیاندراوەکەى یەپەگە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەم لەعەفرین بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى.

هێزەکانمان رۆژی ٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە گوندی مەریەمین لە ناوچەى شەرای عەفرین لە دژى ئۆتۆمبیلێکى سەربازیی چەتەکانى گروپى لیوا شیمال چالاکییەکى کاریگەرییان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە ئۆتۆمبێلی چەتەکان بە تەواوى تێکشکا و هەر ٤ چەتەى ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژران.

ناوى چەتە کوژراوەکان بریتین لە: عەبدولکەریم شهادە خەڵکی حومس، دیبۆ ئیسماعیل خەلکى حەلەب، عومەر هەشەش خەڵکى ئیدلب و محەمەد مستەفا خڵکى مینخ.

ئێمە لە راگەیاندراوی رۆژی ٤ى ئەیلولدا بۆ راى گشتیمان بڵاوکردبووە، کە هێزەکانمان رۆژی ٣ى ئەیلول لە ناوەندى عەفرین و گوندەکانى شێراوا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو چالاکییانەوە سەرەک چەتەیەک و ١٤ چەتە و سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژراون، کە ٤ لە کوژراوەکان سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەرن".

ر.م