١٠ بومەلەرزەلێدراو دەستگیران و سزای زیندانی بەسەر ٦ کەسیاندا سەپێنرا

١٠ بومەلەرزەلێدراوی دوکاندار لە بازاڕێکی ئەسکەندەرون دا بەهۆی ڕاپۆرتێک لە دژیان دەستگیرکران، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکێ توندوتیژانە ئەشکەنجە دران، سزای زیندانیکردن بەسەر ٦ کەسیاندا سەپێنرا.

دوکاندارەکانی بازاڕی ئەسکەندەروون بەناوەکانی م.ی، ئا.ی، ئا.ی، ر.ی، ب.ئا، ج.ز، س.ب، ڕ.ئا، م.ج.ک، و م.ب لەلایەن پۆلیسەوە بە لێدان و ئەشکەنجەدان و توندوتیژییەوە دەستگیرکران. دوای ئەو توندوتیژییە پۆلیسەکانی دەوڵةتی تورک ڕوون بوویەوە، دوو کەس بە ناوەکانی م.ب و س.ب خەڵکی سوریان و لە بنکە ئاسایشدا زۆر بە قورسی ئەشکەنجەدراون.

ئەوە ١٠کەس ئەشکەنجەدراوە گواسترانەوە بۆ دادگای ژمارە ١ی تاوانەکان لە ئەسکەندەروون. هەر ١٠ کەسەکەیان تۆمەتی هەڵبەستراوەی دزیکردن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک-ەوە بۆیان هەڵبەستراوە، ڕەتکردوەتەوە، بەڵام دادگا لەسەر داوای هێزە ئەمنییەکان بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەر یەک م.ی، ئا.ی، ڕ.ی، ب.ئا، ج.ز، س.ب دەرکرد.

ئا.ی، ر.ئا، م.ج و م.ب بەمەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

لەم دواییانەدا تاڵانی و دزی لەلایەن هەندێک گروپی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان زۆر زیادیکردووە و هەر کەسێک بەرەنگاری دزی و تاڵانی دەوڵەتی تورک بێتەوە و رێگا نەدات ئەوەی بۆی ماوەتەوە لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەوە بە تاڵان نەبرێت، بە خێرایی لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و جەندرمە وئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و لە دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر سزای قورسی زیندانیشی بەسەردا دەسەپێنن.

ژ.ت