١٥ ی ئاب لە ئەوروپا پیرۆزکرا

٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی جیاواز پیرۆزکرا.

بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا چالاکی بەڕێوەچوو.

دویسبۆرگ

 ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری دیوسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە دویسبۆرگ لە پارکی ستاد لە گەڕەکی (Dûîsbûrg-Meîdreîchê) بەڕێوەچوو.

شوێنەکە بە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەعسوم کۆرکماز ڕازێنرایەوە. لە چالاکییەکەدا، باس لە گرنگی ئەم ڕۆژە کرا، چالاکییەکە بە هەڵپەڕکی کۆتایی هات.

بێنزهایم

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە بێنزهایم و (FCDK-KAWA) قسەیان کرد. لەوێدا باس لەوە کرا، ڕۆحی ١٥ ی ئاب کوردی گەیاندە ئەم ڕۆژە و گوترا: "لە قۆناغێکی هەرە سەختی مێژوودا، دەبێت ئێمەی کورد یەکبگرین و خاوەندارێتی لە بەهاکانمان بکەین".

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا سینڤیزیۆنێک لەسەر هەڵمەتی ١٥ ی ئاب نمایشکرا. پاشان هونەرمەند غەریب نورهاک، سێدات و باژێر و هۆزان سیمار هاتنە سەر سەکۆکە. لەلایەن جەماوەر چەند جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "١٥ ی ئاب پیرۆزبێ" بەرزکرایەوە.

لوزەرن

کوردستانیان لە شاری لوزەرنی سویسرا کۆبوونەوە، بە جۆشوخرۆشەوە یادی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە لە شەخسی فەرماندە عەگید بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی هەموو شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی جەدەکە_لوزەرن مەلا شاهین، گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئێمە. ئەم ڕۆژە سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردستان پیرۆزدەکەین. سیستەمی سەرمایەداری بۆ بڵاوبوونەوە و مەزنبوون و گەیشتن بە هەموو شوێنێک هەموو ڕێیەکی گرتەبەر. هیچ لێپێچینەوەی لێ نەکرا. ڕێبەر ئاپۆ دژی ئەم سیستەمە هەبوونێکی نوێی پیشانداین. لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤، بە تەقاندنی فیشەکی یەکەم گوتی "ئەم سیستەمە قبووڵ ناکەین". لە ڕۆژێکی وەهادا، دەبێت هەموو گەلی کوردستان خاوەندارێتی لە خۆی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکات".

پاش وتەکان ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا و لەلایەن جەماوەرەوە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "فەرماندە عەگید دەژی، پەکەکە تێدەکۆشێت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

دانهاگ

هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری دانهاگی هۆڵەندا بە سینڤیزیۆن و وتە و هەڵپەڕکێ پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی (DKTM) لە دانهاگ بەڕێوەچوو.

مانهایم

کوردستانیان لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بە چالاکی پیرۆزکرا.

ژمارەیەک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری مانهایم و شارەکانی دەوروبەر بەشداری ئاهەنگەکە بوون. لە ئاهەنگەکەدا، بە گۆرانیەکانی هۆزان کاوە ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.