٢ کەس بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە ڕێپێوانەکەی گەملیکدا کردووە دەستگیرکران
کۆرای تورکای و ئیسماعیل تەمەل هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەی کادکۆی بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە ڕێپێوانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا کردووە، دەستگیرکران.
کۆرای تورکای و ئیسماعیل تەمەل هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەی کادکۆی بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە ڕێپێوانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا کردووە، دەستگیرکران.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ' هەدەکە'، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد 'یەژەئا'. پارتی دیموکراتی گەلان 'هەدەپە'، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی 'دەبەپە' و مەد توهاد – فەد و بە دروشمی ' لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی بەرەو گەملیک ڕێپێوان بکەین' لە گەملیک ڕێپێوان ئەنجامدرا. دوای رێپێوانەکە ٢٥ کەس دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ گواسترانەوە.
دەستگیرکراوەکان لە دادگادا، بە بیانوی 'پێشێلکردنی یاسای خۆپییشاندان، وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین و پشتگیری لە گەریلا تاوانبارکران.
دواتر ٢٣ کەس لە دەستگیرکراوەکان بۆ دادگای سزای سوڵح رەوانەکران و ئازادکران.
کورای تورکای و هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی کادکۆی و ئیسماعیل تەمەل ئەندامی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست بە هەمان تاوان و بە بیانوی ئەوەی لەدژی پۆلیس وەستاونەتەوە. رەوانەی زیندانکران.
ف.ق