٤ ی نیسان لە ڕوسیا پیرۆزکرا

کوردانی ناوچە جیاجیاکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد.

٤ ی نیسان لە ڕوسیا پیرۆزکرا

ستاڤراپۆل

لە گوندی فێڵدمارشالی سەر بە ناوچەی نۆڤۆلێکساندرۆڤک، بە بەشداری مناڵان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا. مناڵان لەنێو باخچەی ماڵی گەل درەختیان چاند.

هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کوردانی ستاڤراپۆل حوسەین ئەحمەدۆڤ و هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کورد هاجەر ئامۆیڤا دەربارەی واتای ڕۆژەکە قسەیان کرد.

پلاتنیرۆڤکیا

لە گوندی پلاتنیرۆڤکیای سەر بە ناوچەی نۆڤۆلێکساندرۆڤک ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا، سەرەتا لەسەر ناوی باخچەی ماڵی گەل درەخت چێنرا. هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کورد کۆرینۆڤسکی تاهار دەربارەی واتای ڕۆژەکە قسەی کرد، هەروەها بەرپرسی گەنجانی کوردی ناوچەی کۆرینۆڤسکی تیتال ئیبراهیم قسەی کرد و ٤ ی نیسانی وەک ڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کورد ناساند.

سارتۆڤ

کوردانی ناوچەی کراسنۆکوتی هەرێمی ساراتۆڤی ڕوسیا بۆ پیرۆزکردنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.

سەرۆکی ئۆتۆنۆمی کوردی ناوچەکە ڕەمەزان بوداکۆڤ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد. پاشان بەرپرسی ڕێکخستنی کوردی هەرێمەکە میرزالی یوسوبۆڤ و ئەحمەد عوسمانۆڤ قسەیان کرد.

چالاکییەکە بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.