٤ ی نیسان لە ئەدیگەی پیرۆزکرا

ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ماڵی کوردان لە گوندی بێلۆ لە کۆماری خۆبەڕێوەبەری ئەدیگەی پیرۆزکرا.

٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ماڵی کوردان لە گوندی بێلۆ لە کۆماری خۆبەڕێوەبەری ئەدیگەی بەجۆشەوە پیرۆزکرا. سەرەتا بەرپرسیاری ڕێکخستنی ژن، سینەما محەمەد ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و دەربارەی واتای ڕۆژەکە قسەی کرد. پاشان وەزیرە باری لەسەر ناوی ماڵی کوردان قسەی کرد. پاش شەتڵ چێنرا. لەسەر ناوی پیاوماقوڵانی کوردانی ئەدیگە، حەسەن بەدر و مام زەهارا قسەیان کرد.

هونەرمەند باری یوسۆبۆڤ چەند گۆرانییەکی پێشکەشی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەل کرد.