٧١ پەرلەمانتاری پەرلەمانی هامبورگ پشتیوانییان لە هەدەپە کرد

لە ئەڵمانیا ٧١ پەرلەمانتاری پەرلەمانی ویلایەتی هامبورگ جاڕنامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن.

٧١ پەرلەمانتار لە ٤ حیزب لە پەرلەمانی هەرێمی هامبورگ جاڕنامەیەکی هاوبەشیان بە ناونیشانی "دەبێت تورکیا بگەڕێتەوە بۆ  رێکەوتننامەى ئیستەنبول، جێگای پەرلەمانتاران پەرلەمانە نەک زیندانەکان" بڵاوکردەوە.

جاڕنامەکە بە پێشەنگایەتیی میریان بلۆک لە فراکسیۆنی حیزبی سەوز لە پەرلەمانی هامبورگ، جانسو ئۆزدەمیر لە فراکسیۆنی حیزبی چەپ لە پەرلەمانی هامبورگ و عەلی شیمشەک لە فراکسیۆنی حیزبی سوسیال دیموکرات لە پەرلەمانی هامبورگ ئامادە کراوە. لە جاڕنامەکەدا راگەیاندراوە، پشتیوانی لە هەدەپە و هەموو هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارانەی پەرلەمانی هامبورگ لە ئەڵمانیا راشیانگەیاندووە، تورکیا بە بڕیاری ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە رێککەوتننامەى ئەنجوومەنی ئەوروپا ناسراو بە رێککەوتننامەى ئیستەنبول کشاوەتەوە و رایانگەیاندووە، "ساڵی ٢٠١١ بە یەکدەنگی لە پەرلەمان ئەو رێککەوتننامەیە پەسەند کرا. کشانەوە لەو رێککەوتننامەیە بە مانای قبوڵ نەکردنی بڕیاری پەرلەمانە".

لە جاڕنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پەرلەمانتاریی پەرلەمانتاری هەدەپە عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو هەڵوەشێنراوەتەوە و دوای ئەوەش دەستگیرکراوە و لە دژی هەدەپە کە دووەم گەورە حیزبی ئۆپۆزسیۆنە دۆز بۆ داخستنی ئەو حیزبە کراوەتەوە و راشیانگەیاندووە، "بە ناوی پەرلەمانتارانی هەرێمی هامبورگەوە ئێمە پشتوانی لە بزووتنەوەى ژنان لە تورکیا دەکەین. دەمانەوێت تورکیا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەى ئیستەنبول و ئەو رێککەوتننامەیە بە بەهێزی جێبەجێ بکات. سکاڵای داخستن لە دژی هدەپە بە توندی ئیدانە دەکەین. ئێمە دەمانەوێت سکاڵای تۆمارکراو بۆ داخستنی هەدەپە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەو کەسانەى بە هۆکاری سیاسی دەستگیر و زیندانیکراون بە خێرایی ئازاد بکرێن".

ناوی ٧١ پەرلەمانتارەکە کە جاڕنامەکەیان واژۆ کردووە:

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی هامبورگ: ماریام بلومێنتاڵ، ئێڤا بۆتزێنهارت، فیلیز دەمیرەل، رۆژزا دۆم، سینا دەمیرخان، ئۆلاف دوگی، ماریکە ئەنگلس، ئالسکی فریتیر، گرینت فوب، میشل گوۆسدز، رەنێ گۆگی، بریتا هێرمان، سینا ئیمهۆف، جێنیفەر جاسبێرگ، لینوس جونیمان، لیسا کەرن، دۆمینیک لۆرینزین، ئاندرێ نونی، ریستا مۆلێر، فارید مولێر، ئیڤی مای مولێر، جۆهانێس مولێر، لیسا ماریا ئۆتی، د. ماریام پوتز، دەنیس پاسوستاین دۆسچنێر، ئولریکە سپار، د. تیل ستیفین، د. گودرون سکیتیک، یوسف ئۆزون داغ، لینا زاگست، پیتر زامۆری.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆن حیزبی چەپ لە پەرلەمانی هامبورگ: سابینە بۆیندنگهاوس، هایکە سودمان، داڤید ستووپ، دەنیز چەلیک، د. کارۆڵا ئەنسلین، د. ستیفینی رۆز، ئیناس تیتیژین، محەمەد یڵدز، مەتین کایا، نۆربێرت هاکبوش، ئۆڵگا فرتزسچ، ستیفان ژێرچ.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی حیزبی سۆسیال دیموکرات (SPD) لە پەرلەمانی هامبورگ: دیرک کینسچیرف، ئۆلی تۆربین بوشهوتێر، دانیال ئیلخانی پور، سامی موسا، د. کریستاڵ ئۆڵدینبورگ، ئارنی پلاتزبیکەر، فرانک سمیت، د. تیم ستۆبیرۆک، د. ئیسابیلا ڤرتیس سچوتێر، داگمار ڤیدیمان، ئیکیهارد ڤیسۆکی، کلاودیا لۆس، ڤانیسیا مۆهنکی، کالاریسا هێربێست، ئانژی قواست، ئاسترید هانس، لارس پۆچینچت، فیلینی ستورزیندبیچێر، کازم ئاباسی، ئیفتکار مالیک.

پەرلەمانتارانی فارکسیۆنی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیا (CDU) لە پەرلەمانی هامبورگ: دەنیس تیرینگ، دەنیس گلادیاتۆر، د. ئانکی فریلینگ، بیرگیت ستۆڤێر، ئاندرێسا گروتزیک.

ژ.ت