٨ ی ئادار لە ڤییەنا پیرۆزکرا

٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بە چالاکییەک پیرۆزکرا.

لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار بە چالاکییەک پیرۆزکرا، چالاکییەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی ئاڤێستاوە ڕێکخرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێ کرد.

نوێنەری مەجلیسی ژنانی ئاڤێستا لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ٨ ی ئاداری لە تەواوی مرۆڤایەتی و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرد و گوتی: "ئەمڕۆ لە کەسێتی هەڤاڵ ساکینە جانسز هەموو هاوڕێ شەهیدەکانمان بیردەهێنینەوە. بە قۆناغێکی مێژووێیدا تێدەپەڕین، ئەرکمانە لەم قۆناغە تێبگەین و بەو پێیە تێکۆشان بڵندتر بکەینەوە".

چالاکییەکە بە کڵامی هۆزان ئاریانا و هەلهەلە و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.