٨ی ئادار لەحەلەب پیرۆز كرا
لەشاری حەلەب بەبۆنەی رۆژی هەشتی ئادار كۆنگرەی ستار لەگەڕەكی شێخ مەقسود خەڵاتی بەسەر ژناندا دابەشكرد و یەكێیەتی ژنانی گەنجیش مەراسێمیكیان ئۆرگانیزە كرد.
لەشاری حەلەب بەبۆنەی رۆژی هەشتی ئادار كۆنگرەی ستار لەگەڕەكی شێخ مەقسود خەڵاتی بەسەر ژناندا دابەشكرد و یەكێیەتی ژنانی گەنجیش مەراسێمیكیان ئۆرگانیزە كرد.
لەگەڕەكی شێخ مەقسود لەشاری حەلەب بەبۆنەی هەشتی ئادار رۆژی جیهانی ژنان بەدرۆشمی"بەیەكەوە شۆڕشەكەمان بپارێزین و خاكەكەمان رزگار بكەین"، رۆژی هەشتی ئادار پیرۆز كرا.
لەچوارچێوەی پیرۆزبایەكانی هەشتی ئادار؛ رۆژی جیهانی ژنان كۆنگرەی ستار لەگەڕەكی شێخ مەقسود خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەشی ئەندامانی كۆمینەكان شەهید"گولێ" و شەهید"سەلمۆ" و شەهید"شیلان"لەگەڕەكی شێخ مەقسود و شەهید رووكەن زەردەشت لەگەڕەكی ئەشرەفیە كرد.
هەروەها كۆمیتەی تەندروستی كۆنگرەی ستار لەگەڕەكی شێخ مەقسود گوڵ و هاوكاری ماددی پێشكەشی ژمارەیەك كەسی ئاستەنگدار كرا. لەلایەكی ترەوە كۆمیتەی ئابوری كۆنگرەی ستار خەڵاتی پێكەشی ژنان رەنجدەر كە لەكارگەكاندا كار دەكەن، كرد.
هاوكات؛ یەكێتی ژنانی گەنج بەدروشمی"بەتوڵهەدانی پێشەنگمان شەهید ڤیان، نۆژیان و رۆژین، ئێمە هەشتی ئادار دەكەینە رۆژی ئازادی ژنان"مەراسێمی شایی و گوند و هەڵپەڕكێیان لەهۆڵی عەفرین لەهەرێمی شیڤی حەلەب رێكخست. بەسەدان لەدانیشتوانی دام و دەزگای مەدەنی، نوێنەرانی پارتە سیاسیەكان و هێزەكانی ئاسایش بەشداری مەراسیمەكە بوون.
هۆڵی مەراسیمەكە بەوێنەكانی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وێنەی شەهیدان و ئاڵای یەكێتی ژنانی گەنج رازێندرابوونەوە.
لەمەراسیمەكەدا؛ هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی"پەیەدە" ئایشە حسۆ؛ لەسەر ناوی یەكێتی ژنانی گەنج حەیفا بەكر و لەسەر ناوی كۆنگرەی ستار ئامینە خدرۆ قسەیان كرد.
لەقسەكانیاندا سەرەنجی راكێشایە سەر ئازادی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەرێنیشاندەری رێگەی پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیكە بۆ ژنان و راشیانگەیاند كە هەڵگیرساندنی برۆسكەی ئاگری ئازادی و شۆڕشی ژنان لەرۆژهەڵاتی ناوین بەدەركەوتنی پەكەكەوە دەست پێدەكات.
هاوكات راشیانگەیاند؛ هێزە دەسەڵاتدار و داگیركەرەكان لەهێرشەكانیاندا بۆ سەر كۆمەڵگەدا؛ پێش هەموو كەس ژنان دەكەنە ئامانج؛ چونكە ژنان بنەمای كۆمەڵگەن.
ئاخاوتنڤانان؛ دەستنیشانیانكرد، هەشتی ئادار بەكەنە وەرچەرخانێك بۆ ژنان لەكۆت و بەندی كوێلایەتی.
دوابەدوای ئاخاوتنەكان؛ گروپی گۆرانی شەهید ڤیان و گروپی هەڵپەڕكێ فۆلكۆلۆری شەهید نۆژیان و گروپی شانۆی شەهید رۆژین بەرهەمانیان پێشكەشی بەشداربووانی مەراسیمەكە كرد.
پیرۆزبایەكە بەوتنەوەی گۆرانی گروپی شەهید ڤیانی سەر بەكۆمەڵەی هیلالی زێڕین و بەشایی و هەڵپەڕكێ مەراسیمەكە بەكۆتا هات.
ف.ق