٩ رۆژنامەوان زیندانی کران

٩ رۆژنامەوان و پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرابوون، زیندانی کران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبەری نوسینی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دیرەن یورتسەڤەر، پەیامنێرانی ئاژانسەکە دەنیز نازلم، سەلمان گوزەلیوز، زەمۆ ئاگگۆز، بێریڤان ئاڵتان، هاکان یاڵچن، ئەمڕوڵا ئاجار، جەیلان شاهینلی، پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەغەر و هەروەها محەمەد گونهان کە بۆ ماوەیەک راهێنانی وەرگرتبوو بە ئەشکەنجە دەستگیرکرابون. رۆژنامەوان زەمۆ ئاگگۆز لە ٢٦ی تشرینی یەکەم دوای کاروباری وەرگرتنی وتە لە ئاسایش بەردرابوو.

١٠ رۆژنامەوانەکە دوای ٤ رۆژ برابوونە داواکاری گشتی ئەنقەرە و سەرەتا لەلایەن داواکارەوە وتەیان وەرگیرا. ئەو هەواڵانەی ئامادەیان کردبوو، بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیان و گەڕان و گەشتەکانیان کرابوونە بابەتی تاوانباری.

داواکاری گشتی دوای ٥ کاتژمێر بڕیاریدا رۆژنامەوانان دئرەنیورتسەڤەر، بێریڤان ئاڵتان، دەنیز نازلم، سەلمان گوزەلیوز، هاکان یاڵچن، جەیلان شاهینلی، ئەمڕوڵا ئاجار، حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەغەر بە داواکاری زیندانی کردن رەوانەی دادگا بکرێن.

داواکاری گشتی بە مەرجی چاودێری داد محەمەد گونهان، کە بۆ ماوەیەک لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا راهێنانی کردبوو، رەوانەی دادگا کردبوو.

وەرگرتنی وتەی رۆژنامەوانان لە دادگاش چەند کاتژمێری خایاند و تا نیوەشەو بەردەوامبوو. دادوەر لە بارەی بەڕێوەبەری کاروباری نوسینی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دیرەن یورتسەڤەر، پەیامنێرانی مێزۆپۆتامیا دەنیز نازلم، سەلمان گوزەلیوز، زەمۆ ئاگگۆز، بێریڤان ئاڵتان،هاکان یاڵچن، ئەمڕوڵا ئاجار، جەیلان شاهینلی، پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەغەر بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" بڕیاری زیندانی کردنی دەرکرد.

محەمەد گونهان بە مەرجی چاودێری داد و قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتئازادکرا.

بنەماڵە و رۆژنامەوانان لەبەردەم دادگا وەستابوون بە دروشمی "راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" و بە چەپڵەکێدان بڕیاری زیندانیکردنی رۆژنامەوانانیان شەرمەزار کرد.

هـ . ب