ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا: ئیرادەی گەل زەوت ناکرێت

ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا ناچۆ سانچێز ئامۆر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێ نەدانی مەرسومی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "ئیرادەی گەل بە هیچ شێوەیەک زەوت ناکرێت".

ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا ناچۆ سانچێز ئامۆر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێ نەدانی مەرسومی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان. لەم بارەیەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (توویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک ئیرادەی گەل زەوت ناکرێت و داوای کرد ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت.