بە دەم پارتی، لە کوردستان سەردەمی گەلە

لە هەڵبژاردنە هەرێمەکانی ٣١ی ئاداردا دەم پارتی توانی ٣ شاری گەورە و ١٠ شار و زۆر شارەوانی کوردستان بباتەوە. گەلی کوردستان لە سندوقەکانی دەنگدان دەسەڵاتی قەیومەکانی بە خاک سپارد.

سەرکەوتنی دەم پارتی - ئامەد

حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە سیاسەتی قەیومەکان تیرۆری بەڕێوە دەبرد، گەلی کوردستان جارێکی تر لە سندوقی دەنگدان ئیرادەی خۆیان نیشان دا. گەل بە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز مزگێنی ئەم ڕۆژەیان دابوو و دەسەڵاتی قەیومەکانیان سەروبن کرد.

دە پارتی لە ئامەد توانی ١٤ ناوچە و شارەوانی گەورە شاری ئامەد بباتەوە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، شارەوانییەکانی ئەرخەنی، پیران، گەل، چنار، بسمل، فارقین، لیجە، پاسوور و چەن شوێنی دیکە بباتەوە. دەم پارتی لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاستی کیاپنار، شاری نوێ، سوور و ڕێزان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

دەم پارتی بە جیاوازییەکی زۆر شارەوانی گەورە و ٦ شارەوانی ناوچەی مێردینی بردەوە.

مێردین یەکێک لەو شارانە بوو کە سیاسەتی قەیومەکان کە بە فاشیستترین شێوە تێیدا جێبەجێ دەکرا، لەوێ دەنگدەران گورزێکی گەورەیان لە حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دا. جگە لە شارەوانی گەورە ١٢ ناوچەی ڕێیا ئارموش، ئارتەمێت، توشبا، ئەبەخ، وەستان، ئەلباک، پایزاڤا، شاخ، سەراو، قەڵگەلی، بێگیری و ئەردیش کاندیدەکانی دەم پارتی سەرکەوتن.

کاندیدەکانی دەم پارتی لە شارەوانییەکانی ئاگری، گیادین و بازید سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

هەروەها دەم پارتی لە بردنەوەی شارەوانی ئیدیر نزیکە.

کاندیدەکانی دەم پارتی لە شارەوانی موش و ناوچەی ملازگر، کۆپ و گمگم سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

دەم پارتی لە شاری سیرت شارەوانی ناوەندی و ناوچەی مسرجە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

شارەوانییەکانی جۆلەمێرگ و ئێلح و دێرسیم بە ناوی دەم پارتی تۆمارکران.

لە بەدلیس هەڵبژاردنەکان وەک یەک دەڕوات، لە ناوچەی تاتوان دەم پارتی سەرکەوت.

دەم پارتی لە ٦ ناوچەی ڤێرانشار، جەیلانپنار، هەوانگ، خەلفەتی، بێرەچووک و پرسوس ڕحا شارەوانییەکانی بەدەست خست.

لە ناوچەی تاتۆس و قەرەیازی سەر بە ئەرزرۆم دەم پارتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەروەها دەم پارتی لە ڕۆژئاوای ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پێویستە هەمووان گرنگی بەم ئیرادەیە بدەن

تۆنجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سەرکەوتنی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا قسەی کرد و وتی: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نیشانیدا کە ئێمە سەرکەوتین، حکوومەت شکستی هێنا. ئەم گەلە دەستبەرداری ئیرادەی خۆیان نەبوون. ئەوانەی کێشەی کورد چارەسەر ناکەن شکست دەهێنن. ئەوانەی دەیانەوێت کورد لەناوببەن وڵات لەدەست دەدەن. گەلی کورد جارێکی دیکە نیشانیدا کە لەگەڵ چارەسەری دیموکراسیدایە. ئەم ڕۆحە لە دیموکراتیکی هەرێمیدا دیارە، هەروەها جارێکی تر لە هەڵبژاردنەکاندا پشتڕاستکرایەوە. گەلەکەمان نیشانیدا کە شکست ناهێنێت."

باقرخان ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی سیاسەتی ئاشتەوایی شارەکاندا سەرکەوتن و وتی: قەیومیان دانا، بەڵام سەرنەکەوتن."دەنگدەری ساختەیان هێنا، بەڵام دیسان شکستیان هێنا".

شارەکانمان لە ژێر ستەم و حوکمڕانی ئاکەپە ڕزگاریان بوو

باقر خان وتی: براوەی ئەم هەڵبژاردنە گەلی کورد و گەلەکەمان و دەم پارتییە. ئەو ڕوانگەیەی تا ئێستا هاتۆتە ئاراوە سەرەڕای هەموو جۆرە سەختی و گوشارێک سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە. ئیرادەی دیموکراتیکی هەرێمی سەرکەوت، عەقڵییەتی ناوەندگەرایی و مۆنیستی جارێکی دیکە بە دەنگدانی گەلەکەماندا شکستی هێنا.

هاوپەیمانی شەڕی دۆڕاند، گەلەکەمان جارێکی تر وتی ئاشتی

تۆلای حاتەم ئۆغلاری، سەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە هەڵبژاردنی دەم پارتی لە ئامەد بەشداری کرد و وتی: "ئێمە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا ڕێگامان بە یەکێتیی ژیتم نەدا و نادەین. هەردوو هاوپەیمانی ژیتەم و هاوپەیمانی شەڕ لەم هەڵبژاردنەدا شکستیان هێنا. ئەم حکوومەتە کە هاتە ئامەد دڵی کوردستان و باسی سیاسەتی شەڕی کرد و گەلەکەمان شکستتان پێ هێنان. دیسان وتیان ئاشتیمان دەوێت.بەو بۆنەوە ئەم سەرکەوتنە، بە دڵ و گیان لێتان پیرۆزبایی دەکەم."