بە دەیان ژن لە کەمپی ژینەلۆژی لە فەڕەنسا کۆبونەوە

لە زۆر وڵاتی ئەوروپاوە ژنان روویان لە فەڕەنسا کرد و لە کەمپی ژنەلۆژی کۆبونەوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە رێکخەرانی کەمپەکە وەرگیراون، لە بەهاری ٢٠٢٢ بەم لاوە ئامادەکاری ئەم کەمپەی ژنەلۆژی کراوە.

کەمپی ژنەلۆژی لە ٥ی تەمووزدا دەستیپێکرد و لە فەڕەنسا، بەلجیکا سوید و فاسەوە ٣٠ ژن بەشداریان لە چالاکیەکە کردووە بۆ ئایسەل دۆغان.

رێکخەران رایانگەیاند کە ئامانجی کەمپەکە ئەوەیە کە باسی ڕۆڵی ژن بکرێت لە پێکهێنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و گواستنەوەی بۆ نێو کۆمەڵگادا.

لەم چوارچێوەیەدا سمینار، کۆبونەوە، گفتوگۆ و چالاکی هونەری ئەنجام دەدرێن.

ف.ق