بۆ شەهید وڵات قەرەجداخ پرسەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ شەڕڤانی ئازادی وڵات قەرەجداخ کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەنجێکی گەورەی دا و لە مانگی تشرینی یەکەم شەهید بوو، لە هاناو پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ شەڕڤانی ئازادی وڵات قەرەجداخ کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەنجێکی گەورەی دا و لە مانگی تشرینی یەکەم شەهید بوو، لە هاناو پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
لە شاری هاناوی ئەڵمانیا بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) وڵات قەرەجداخ (سەیدخان تەمەل) چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی هاناو ئەنجامدرا، بنەماڵەی شەهید وڵات و زۆرێک لە کوردستانیان بەشداربوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. هەروەها سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید ژیانی شەهید نیشاندرا.
خوشکی شەهید قەرەجداخ، ڕەحیمە قەرەجداخ سوپاسی بەشداری ئامادەبووانی کرد.