هەبەدەهە لە دژی داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا لە بورسا چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاڤێستا خابوری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە رۆژئاوا، لە بورسا دوو چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئاڤێستا خابوری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە رۆژئاوا، لە بورسا دوو چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئاڤێستا خابوری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) سەبارەت بەو دوو چالاکییەی لە بورسا ئەنجامیانداون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "١ی کانونی یەکەم رۆژی دووشەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ناوچەی عوسمانغازی بورسا ناوەندێکی ریساکلین سوتێندرا.
٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی عوسمانغازی بورسا نوسینگەی گەڕۆکی لیژنەی کار لە کەرتی ئۆزەل داڤیڤای بورسا سوتێندرا".
لە راگەیەندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورکی فاسیستی گەلەکەمان لە گەڕەکە خۆبەڕێوەبەرەکانی حەڵەب و هەروەها لە رۆژئاوا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە. ئێمە لە گەورەشارەکان بە چالاکییەکانمان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین و تۆڵەدەستێنینەوە.
لە گەورەشارەکانی تورکیاوە تا باکوری کوردستان، لە حەڵەبەوە تا رۆژئاوای کوردستان ئێمە بەرەی بەرخودانی یەکگرتوو گەورەتر دەکەین، سیستمی تورکی فاشیست و چەتەکانی پارچەپارچە دەکەین".