ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی ڕاگەیاندی ئازاد (یەرەئا) و یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژا) لەسەر ماڵپەری فەرمی یەرەئا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە پێشهاتە مەترسیدارەکانی ئەم دواییەیی سوریا کراوە و دەستنیشانکراوە دەوڵەتی تورک بە کۆکردنەوە و هاندانی چەتەکانی لەهەوڵی پێکهێنانی ئامانجە قڕکارییەکانێتی و دۆخێکی مەترسیداری دووچاری گەلانی ناچەکە کردووەتەوە.
بانگەوازی بۆ ئاشکراکردن و گەیاندنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بە ڕای گشتی
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، یەکێتی ڕاگەیاندی ئازاد (یەرەئا) و یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژا) دا داوای لە ڕۆژنامەوانان، خەباتکار و دامەزراوە میدیاییە ئازادەکان کردووە، ببنە گەیاندنی دەنگی حەقیقەت و ئەم بانگەوازییەیان کردووە: " تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە دژی مرۆڤایەتی ئاشكرا بکەن و بیگەیەنن بە ڕای گشتی جیهانی." ئاماژەشییان بەوەکردوە وەک یەرەئا و یەرەژا کە خاوەنی سوپایەکی ڕاگەیاندکارن، ئامادەن بۆ هەموو هاوکارییەکی خەباتکار و ڕاگەیاندنێک.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕەخنەیی هەندێک دامەزراوەی میدیایی کراوە کە پەخشکردنیان خزمەتی بە شەڕی تایبەت دەکەن و دەزگایی میدیایی ڕوداوی بەو ئامانجە ڕەخنەکردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە تەواوی خەباتکاران، دامەزراوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە لە دژی سیاسەتە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانی هەڵوێستی کاریگەریان هەبێت و دەستبەرداری بێدەنگییان ببن.