بە دیمەن

بۆ شەهیدی ڕۆژئاوا عەبدولعەزیز شێخۆ لە لۆزان پرسە دانرا

لە لۆزان بۆ عەبدولعەزیز شێخۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو، پرسە دانرا.

لە شاری لۆزانی سویسرا بۆ شەهید عەبدولعەزیز شێخۆ کە لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ١ی کانوونی یەکەم لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-حەسەکە شەهیدبوو، پرسە  دانرا.
مەڕاسیمی پرسەی سەرەخۆشی لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لۆزان ئەنجامدرا. خزمانی عەبدولعەزیز شێخۆ، نوێنەرانی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و کوردستانیان ئامادەبوون.


پێش سەرەخۆشی کردن  بەمەبەستی بیرهێنانەوەی شەهیدانی تێکۆشەری ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێز گیرا، لەسەر ناوی  بنەماڵە و دامەزراوەی شەهیدان قسە کرا.
وتەبێژی کۆماو محەمەد یەڵماز لە سەرەتایی قسەکانییدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و سەرنجی خستەسەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکوور ڕۆژهەڵاتی سووریا و گوتی: "بانگەوازی سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بنەما وەردەگرین".
لە دوای قسەکانی خزمانی شەهید، بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە سەرەخۆشی قبوڵکرا.