"بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی، تێکۆشان مەزنتر بکەن"

کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ٦ مانگی لە ١٩ گرتووخانەی هەرێمی مەڕمەڕە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ڕەوشی گشتی گرتووخانەکان گرێدراوە بە ڕەوشی گۆشەگیری ئیمراڵییەوە.

کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئیستنەبوڵی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ٦ مانگی ڕابردووی لە ١٩ گرتووخانەی مەڕمەڕە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. گفتوگۆکە لە بارەگای کۆمەڵەکە بەڕێوەچوو، پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەکە و هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیوانی بنەماڵەی گیراوان و حکومدراوانی مەڕمەڕە بەشداری گفتوگۆکە بوون. ئەندامی کۆمیسۆنەکە، زەلال ئایدۆگان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

گۆشەگیری ئیمراڵی

ئایدۆگان ئاشکرای کرد، دەسەڵات لە ساڵانی دوای فشاری زیاتر دەکاتە سەر هەموو بەشە ناڕازییەکانی جڤاک، هۆکاری ئەمەش، گۆشەگیری دژواری سەر ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵا ئۆجالانە لە ئیمراڵی.

ئایدۆگا دووپاتی کردەوە، لە ٧ ی ئابی ٢٠١٩ ـەوە ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت چاوی بە پارێزەرانی بکەوێت و ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە و گوتی: "سەپاندنی گۆشەگیری ناوبراو، هەموو زیندانەکانی گرتۆتەوە".

هەروەها ئاشکرای کرد، لە سەردانی زیندانەکانی هەرێمی مەڕمەڕە، دەرکەوت گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر زیندانییەکان بەڕێوە دەچێت و گوتی: "دەبێت دەوڵەت ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر ئەشکەنجەی نێو زیندانەکان. دەوڵەت وەک چۆن پەیمانەکانی قەدەغەکردنی ئەشکەنجەی واژۆ کردووە، دەبێت لەبەرچاویا بگرێت و سەپاندنی ئەشکەنجە ڕابگرێت. دەوڵەت ناچارە ڕێگری بکات لە ئەشکەنجە و پێشێلکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ".

"جیاکاری لە دژی کورد بەردەوامە"

ئادیدۆگان ئاماژەی بەوە کرد، گۆڕەپانیئ چالی هاوبەشی زیندانییەکان و هەموو ئەو چاپەمەنییانەی دەبنە مایەی ئاگاداربوونیان لە دونیای دەرەوە، ڕێگەیان لێ دەگیرێت، دەیانەوێت زیندانییەکان تەنها بکەن، بەڕێوەبەرانی زیندان بەم کارانە مامەڵەیەکی نامرۆڤانە دەکەن، هەروەها ڕایگەیاند، لە زیندانەکان سیاسەتی جیاکاری دژی کورد بەردەوامە و گوتی: "ئەمە دژی یاسایە، ئەو جیاکارییە دژی زمانی کوردی هەیە، دژی یاسا نێوخۆی و نێونەتەوەییەکانە. دەبێت دەمودەست ئەم پێشێلکارییانە بوەستن".

"زیندانیانی نەخۆش"

ئایدۆگام تیشکی خستە سەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش و گوتی: "هەزاران زیندانیکراوی نەخۆش هەن، سەدانیان ڕەوشیان گرانە. دەوڵەت مەجبورە پێویستییە بنەڕەتیەکانی وەک خواردن و چاودێری و خزمەتی تەندروستیان بۆ پەیدا بکات. پێویستە زیندانییە نەخۆشەکان بەبێ جیاکاری سود لە خزمەتە تەندروستییەکان وەربگرن".

ڕوونی کردەوە، دواخستنی ڕاپۆرتی زیندانییەکان ڕێگرە لە ئازادکردنیان و ناتوانن لە مافەکانیان بۆ ئازادبوون سودمەندبن، گوتی: "دواخستنی سزای زیندانییەکان بەشێوەیەکی میزاجی بەڕێوەدەچێت. ئازادیان زەوت دەکرێت و مافەکانیان پێشێل دەکرێت".

بانگەواز بۆ تێکۆشان دژی گۆشەگیری

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیوانی بنەماڵەی گیراوان و حکومدراوان، محەمەد سافی ئەرۆل، باسی لە پێشێلکارییەکانی نێو زیندانەکان کرد و ڕایگەیاند چەندین سکاڵایان پێ گەیشتووە. دووپاتی کردەوە، پێشێلکارییەکانی نێو زیندان پەیوەستن بە گۆشەگیری دژواری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، بانگەوازی لە هەموو پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرد بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری تێبکۆشن.

ئەو زیندانانەی پێشێلکاری تێدایە

ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکە پەیوەستە بەم زیندانانەی مەڕمەڕەوە: زیندانی ئەدەرنە تیپی F ی ئاسایشی باڵا، زیندانی ئەدەرنەی ژنان، زیندانی تەکیرداغی ژمارە ١ تیپی F، زیندانی تەکیرداغی ژمارە ٢ تیپی F، زیندانی تەکیرداغی ژمارە ٢ تیپی T، زیندانی مەڕمەڕەی ژمارە ٢ تیپی L، زیندانی مەڕمەڕەی ژمارە ٣ تیپی L، زیندانی مەڕمەڕەی ژمارە ٥ تیپی L، زیندانی مەڕمەڕەی ژمارە ٧ تیپی L، زیندانی مەڕمەڕەی داخراو، زیندانی باکیرکۆی ژنان، زیندانی مەڕمەڕە تیپی R، زیندانی ماڵتیپ ژمارەی ١ تیپی L، زیندانی غەبزەی ژنان، زیندانی کاندیرای ژمارە ١ ی تیپی F  ئاسایشی باڵا، زیندانی کاندیرای ژمارە ٢ ی تیپی F  ئاسایشی باڵا، زیندانی عومرانیە تیپی T، زیندانی دوزجە تیپی T و زیندانی بۆلوی تیپی F.

لەم زیندانانە هەموو جۆرە مافێک پێشێل دەکرێت. لە خواردن و خواردنەوە، تا مافی تەندروستی و زۆر مافی تر زەوتکراوە.

ڕاپۆرتەکە هی ٦ مانگە. بە سەردانی زیندانیکراوەکان لەلایەن پارێزەران، بەگوێرەی زانیاری بنەماڵەکان و زیندانییەکان و سکاڵاکان ئامادە کراوە.