بۆ شەنگال نامە بۆ کۆمەڵگەی نێودەولەتی نێردرا

٢٩ پارت و لایەنی سیاسی کوردستان لە ئەورووپا ، دەربارەی ڕێکەوتنی بەغداد- هەولێر لەسەر شەنگال بەتایبەتی و خاوەنداریەتی لە شەنگال نامەیەکی هاوبەشیان نووسی.

 

٢٩پارت و ڕێکخستنی کوردستانی لە ئەوروپا نامەیەکایان دەربارەی شەنگال ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، عێراق نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.

بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنی هەولێر-بەغدا بەردەوامە و پشتگیرییەکان لە خەڵکی شەنگال تادێت زیاتر دەبێت، بەو بۆنەیەوە، ٢٩ پارت و ڕێکخستنی کوردستانی لە ئەوروپا نامەیەکایان لەسەر شەنگال ئاراستەی وڵاتانی جیهان کرد.

لە نامەکەدا هاتووە: بە ناوی پارت و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، لەسەر دۆخی ئێستا و داهاتووی شەنگال نیگەرانین، شەنگال بۆ ئێزدییەکان شوێنێکی ستراتیژییە، دوای کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠١٤ چاوەڕوان بووین کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکرێت، بەڵام بە داخەوە دەبینین کە حکومەتی بەغدا و هەولێر وانەیەکیان لەم کۆمەڵکوژییە وەرنەگرتووە و ڕوانگەیان بەرامبەر ئێزدییەکان نەگۆڕاوە.

هەروەها هاتووە: ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر پشتگوێ خستنی  ئیرادە، دەستکەوت و ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کۆمەڵگای ئێزدییە و هاوکات بووەتە هۆی قڕکردنی  سەر لەنوێی ئێزدییەکان، ئەم ڕێککەوتنەکە بێ پرسکردن بە ئێزدییەکان ئامادەکراوە و لەناو کۆمەڵگای ئێزدیدا هیچ بایەخ و ڕەوایەتیی نییە، ئەمرۆکە بۆ ئێزدییەکان بەڕێوبەرییەکی دیموکراتی و هاوبەش پێویستە کە تێیدا  پێگەی خۆبەڕێوبەری ئێزدییەکان و خۆپاراستنیان ڕچاو کرابێت، هەربۆیە چارەسەری لە لەناوبردنی دەستکەوتە هەنووکەییەکاندا نییە، بەڵکوو چارەسەری لە  پاراستن و هەمیشەیی کردنی ئەم سیستەم و قەوارەیەدایە کە بوونی هەیە.

لە بەردەوامیدا هاتووە: لە ئەنجامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتیوانی لە هەموو ڕێکخستنە جیهادییەکان دەکات، حکومەتی عێراق و هەولێر بە زۆرەملێ و بەناوی یاسا و سیستمی دەوڵەتەوە، هەوڵدەدەن دەست بەسەر ئیرادەی ئێزدیەکاندا بگرن، کە ئەمەش بەواتای سیاسەتی پاکتاو کردنی ئێزدییەکانە.

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە : داواکاری و تکامان لە ئێوە ئەوەیە کە لەم بابەتەدا هەموو دەرفەتێکانتان بەکار بێنن بۆ ئەوەی  کارییەگەرییەکی ئەرێنی لەسەر حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر دابنێن و هاوکاریی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگای ئێزدی بکەن.

 

ناوی ئەو پارت و ڕێکخستنانەی نامەکەیان واژۆ کردووە بەمشێوەیەیە:

-یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

-بزوتنەوەی گۆڕان

-کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا (کەجەدە – ئە)

-بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە – ئە)

-حیزبی شیوعی کوردستان

-حیزبی زەحمەتکێشان

-پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان

-پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)

-پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەدەکەسە)

-پارتی چەپی کوردی سوریا

-بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان – سوریا

-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا

-پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا

-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا- ئەلپارتی

-پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا

-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

-پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا

-پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

-پارتی ئیسلامی کوردستان

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

-بزووتنەوەی کاوە

-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

-یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان

-کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

-کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

-پلاتفۆرمی هۆرام

-پلاتفۆرمی زاگرۆس

 -پلاتفۆرمی یارسان

-یاری کورد

 -بزوتنەوەی چاند و هونەری کورد- تەڤچاند

-فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان (فەدا)

-فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی (ناڤ – یەک)

 -کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

-ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

-ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل

-ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)

-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

-یەکێتی ئیزدیانی سوری

  -کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا

-پارتی  ئازادی میزۆپۆتامیا

Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn

Dachverband der Êzidischen Frauenräte

DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

"Kurdistan human rights Association

 

ک-ش