"بە تێکۆشان لە دژی دەسەلاتداری فاشیست ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین"

حالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ژنانی هەدەپ دەستنیشانی کرد کە بە شێوازێکی کاڕیگەر لە دژی ئەو دەسەلاتدارەی کە لە دژی هەموو ئەو کەسانەی کە لەخۆیان نین شەڕیان ڕاگەیاندووە تێکۆشان دەکەین.

حالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد. تورکئۆغڵو  دەستنیشانی کرد کە لە پڕۆسەی سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەدا ژن، کرێکار و ڕەنجدەران بە تێکۆشانێکی هاوبەش ژیانێکی نوێ بنیات دەنێن.

'ژیانێکی نوێ مومکینە'

تورکئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد، بنەمای دامەزراندنی هەپە تا هەدەپ، بیرکردنەوەیەکی دەستەجەمعییە و وتی: "هەمیشە دەسەلاتدارێکی خراپ کە خۆی ڕێکخستن کردووە لەبەردەمماندایە، راستی دەسەلاتدار ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە سەرووی بەرژەوەندیی گەلەوە دادەنێت و دژایەتی هەموو ئەوانە دەکات کە بەشیک نین لەو سیستەمە. لە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە دژایەتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە خۆی نین، دروست کردنی ژیانێکی نوێ مومکیمنە. بەم هۆشیارییە دەستەجەمعییە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە هۆشیارییەکی هاوبەش و تێکۆشانی هاوبەشی گەل، ژن، گەنج، کرێکار و ڕەنجدەران، ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین.

"بەیەکەوە سەردەکەوین"

تورکئۆغڵو دەستنیشانی کرد کە بە تێپەڕاندنی کەموکوڕی و لاوازییەکانمان پڕۆسەی سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوە بنیاتدەنێین و بەم شیوەیە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "هەموو پرۆسەکەمان پێکەوە بەڕێوەبرد". ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بەیێکەوە پرۆسەکانمان بەڕێوەبرد، لە تێکۆشان کردن تا ڕێکخستن بوون، لە بینینی سەرچاوەی کێشەکان و جێبەجێکردنی شێوازە هەرە کاریگەرەکان لە دژیان ئەوان، بەیکەوە دەیانبەستینەوە. لەم سەردەمەشدا بە هەمان وشیاری و ئیرادەوە دەستمان پێکرد. بێگومان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. هۆکارەکانی سەرکەوتنمان زۆرن. ئێمە قەرزاری گەل، ژن و گەنجانی خۆمانین. دەبێت کێشەی هەژاری، بێکاری و نیشتەجێبوون لەگەڵ گەنجان چارەسەر دەکەین و بە تێکۆشانێکی هاوبەش سەردەکەوین.

ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە دەڵێین ئەو سیاسەتەی کە پەیوەندی لەگەڵ ژنان پچڕاوە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت، ئەمڕۆ ڕۆژی ژنان و ڕووبەڕوو بوونەوەیە بەرامبەر بە هەموو جۆرە توندوتیژی، بێکاری، ئیستغلالکردنی کرێکار و هێرش لەسەر مافەکانە. ئێمە لە دەوری ڕۆژەڤی هاوبەشی ژنان کۆدەبینەوە و ئەم بارە پێکەوە هەڵدەگرین".

'ئێمە ئەو پارتیانەین کە لە دژی ئەو سیستەم پێکەوە تێکۆشان دەکەین'

تورکئۆغڵو دەستنیشانی کرد  کە دەبێت پارتەکەیان جیاواز بێت لە پارتەکانی ناو سیستم و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە لە ئێستاوە لە دژی ئەم حکۆمەتە یەکگرتووین لەسەر ئەو بەرنامەیە دەرۆین کە پارتەکەمان لەسەر بنەمای دەستەجەمعی بنیاتی ناوە". بە تێگەیشتنمان لە دیموکراسی و پارادایمی ئازادی ژنان، ئێمە روودەکەینە تەڤگەرەکەمان و لەدەوڕی ئەو تەڤگەرانەی کە دژی ئەم سیستەمە و سیاسەتەکانیان دەوەستن کۆدەبینەوە. هاوسەرۆکایەتی نموونەی سیستەم و یەکسانییە لەناو پارتەکەمان، لە هەمان کاتدا بوارەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئازادی ژنانیش دەگرێتەوە. لەم ڕووەوە پشتوانی لە بیرۆکەکانی جێبەجێکردنی دیموکراسییەکی ناوخۆیی کە پێکدێت لە رەنگی جیاواز، هەمەچەشن، فرە زمان، خۆجێی و ئۆتۆنۆمی دەکەین، لە بەرامبەر سیستەمی ئەو پارتانەی کە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن بەڕێوە دەبەن دەپاریزین. ئێمە بە تێکۆشانمان لە ژیانماندا سیاسەت بنیاتدەنێین".

"سیاسەتی ژنان کۆمەڵایەتی دەکەین"

حالیدە تورکئۆغڵو دەستنیشانی کرد کە ئەنجومەنی ژنان بە بەهێزترین شێوە لە دژی توندوتیژی، کوشتنی ژنان، گۆشەگیری و سیاسەتی شەڕی تایبەت خۆیان بەڕێکخستن دەکەن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە ماڵ بە ماڵ لەگەڵ ژناندا چاوپێکەوتن بکەین و بەڕیکخستنیان بکەین". بە دەنگی بەرز هاوار دەکەین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و لە دژی توندوتیژی، کوشیتنی ژنان و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دەوەستینەوە. ئێمەی ژنان لە هەر شوێنێک بین لە بەرامبەر کارەکانی ئەم سیستەم  تێدەکۆشین. بەو بەرنامەیەی پارتەکەمان دایناوە خۆمان بەرێکخستن دەکەین و بە بەهێزترین شێوە تێکۆشانمان بەڕێوە دەبەین."