بۆ ئازادیی ئۆجالان دۆسیە رەوانەى دەزگا میدیاییەکانی سویسرا کرا

گەنجان لە شاری سانت گالنی سویسرا دۆسیەیان لەبارەی ئازادی و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ دەزگا میدیاییەکانی وەک تاگبلات تیڤی، رۆژنامەى تاگبلات و ژمارەیەکی تر لە دەزگا میدیاییەکان نارد.

چالاکوانانی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە پێناو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە دۆسیەکەیاندا رایانگەیاند، دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت و پەیوەندیی تەلەفونیی دوێنێ و  پچڕاندنی پەیوەندییە تەلەفونییەکە، نەبووە هۆی رەواندنەوەى نیگەرانییەکانمان و بۆ ئەوەش بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

گەنجانی لە کاتی پێشکەشکردنی دۆسیەکاندا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە و وێنەى ئۆجالانیان بەرزکردبووە.

ژ.ت