پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا کەیت فایرمان بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆی کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانی ویلایەتی وێلزی باشووریی نوێ (NSW) و پشتگیری خۆی ڕاگەیاند.
فایرمان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "پاش ٥ ساڵ چاوی بە پەرلەمانتارانی دەم پارتی کەوتووە و دووپاتی کردووەتەوە بۆ هاوکاریکردن لە بەدیهاتنی ئاشتی هەرێمەکە ئامادەیە".
هەروەها تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "من لێرە هەموو پەیامەکە ناخوێنمەوە، بەڵام لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، 'سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیانە و گوێ لە بانگەوازەکەم دەگرن.
لەسەر بناغەی ئەم بانگەوازە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند بە مەرجی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان ئامادەن دەست لە چەک هەڵگرن و هەنگاوی سیاسی بنێن. ئەم بانگەوازە لە لایەن ئەمریکا بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، ئیتاڵیا، سوید، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هەروەها لە ئاستی نێونەتەوەییدا پشتگیرییەکی مەزنی لێ کرا.
ئەم بانگەوازەی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو ئاشتی بۆ کورد و تورک لە تورکیا و بۆ کۆمەڵگەی کورد لە ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ گرنگییەکی زۆری هەیە.
ئێمە داوای ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان لە دەوڵەتی تورک دەکەین. بۆ پێشڤەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتگیری لە ئازادی گەلی کورد و ئەم بانگەوازە دەکەین".