بانگەوازی بۆ گەش کردنی ئاگری نەورۆزی ئامەد
سەرۆکی کۆمیتەی ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی جەژنی نەورۆزی ٢١ی ئادار لە ئامەد، داوای گەش کردنی ئاگری نەورۆزی ئامەدی کرد.
سەرۆکی کۆمیتەی ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی جەژنی نەورۆزی ٢١ی ئادار لە ئامەد، داوای گەش کردنی ئاگری نەورۆزی ئامەدی کرد.
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئامەد سازکرد و پەرلەمانتاری دەم پارتی سەرهات ئەرەن و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، دەبەپەی شار، ناوچەکانی ئامەد، چالاکوانانی تەژەئا و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
سەرهات ئەرەن له کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و سەرەنجی بۆ قەیرانی ئابووری و سیاسی تورکیا ڕاکێشا. سەرهات ئەرەن ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی 31ی ئاداردا کرد و داوای لە گەلی کوردستان کرد کە لە مەیدانەکانی نەورۆزدا ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن.
پنار ساکک، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد، هەروەها ڕایگەیاند کە نەورۆز ڕەمزی بەرخۆدانە بۆ گەلی کورد و ئاماژەی بەوەدا کە مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مانای ئازادی کورد و گەلانە.
هەروەها پنار ساکک ڕایگەیاند، مەیدانەکانی نەورۆز دەبنە مەیدانی مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای کرد ئاگری ئازادی لە ئامەد گەش بکەن.
پنار ساکک وتی"نەک تەنها گەلی ئامەد، بەڵکوو داوا لە گەلی کوردستان و هەموو گەلانی تورکیا دەکەین بڵێسەی ئازادی لە ئامەد بەرز بکەنەوە."