بانگەوازی فەد-گەل بۆ پەدەکە: واز لە خیانەت بهێنە

فەد-گەل ڕایگەیاند، پەدەکە بە پەیوەندییە قێزەونەکانی دەخوازێت لۆزانێکی تر بەسەر کورددا بهێنێت و دەڵێت: "دەبێت هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان خاوەندارێتی لە تەڤگەری ئازادی بکەن، لەپێناو بونیادنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی دژی پەیوەندییە قێزەونەکان و خیانەتی پەدەکە".

فیدارسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان (فەد-گەل)، بانگەوازێکی لە پەدەکە کرد کە بەردەوام لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەگەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست.

فەد-گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "ئیتر بەس نییە، واز لە خیانەت بهێنە". تەڤگەری ئازادی دژی هێرشەکانی سەر کورد، شکۆدارانە گورز لە هێزە کۆڵۆنیاڵییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورکی فاشیست دەوەشێنێت، هێشتاش بەردەوامە. تەڤگەری ئازادی، لەڕێگەی بەرخۆدانەوە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کوردی لە قڕکردن پاراست. گەریلاکانی ئازادی، بە رێگەیەکی ڕەوا و دیموکراتیک تێدەکۆشن، تاکە هیوان بۆ ڕزگاربوونی کورد و مسۆگەرکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد.

تەڤگەری ئازادی تێکۆشانی بەگوڕتر کردووە لەپێناو بەدیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کورد و بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد، تاوەکو لۆزانێکی تر ڕوونەدات، کە پێش سەدەیەک کوردستانی پارچە کرد، لە سەدەی دووەمی پەیماننامەی لۆزان، تەڤگەری ئازادی تێکۆشانی چڕتر کردۆتەوە لەپێناو یەکێتی نەتەوەیی کورد و بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد. بەڵام پەدەکە پەیوەندی قێزەونی دامەزراندووە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست و دەیەوێت لۆزانێکی تر بەسەر کورد دا بهێنێت. تەڤگەری ئازادی چەند جار بانگەوازی لە پەدەکە کرد بۆ ڕاگرتنی پەیوەندییە قێزەونەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک، بەڵام پەدەکە ئەم بانگەوازانەی پشتگوێ خست و بەردەوام بوون لە پەیوەندییەکانی خیانەت.

پەدەکە بە تەواوەتی خۆی دوورخستۆتەوە لە بەهاکانی کوردایەتی، خۆی و هەموو شتێکی خستۆتە بندەستی دەوڵەتی تورک. وەک بینیمان، بەپرسێکی پەدەکە، عەلی عەونی، نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی دەکاتە ئامانج و دەیەوێت پاساو بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بهێنێتەوە.

تەڤگەری ئازادی و گەریلا تاکە هیوای کوردن بۆ شکستهێنان بە دەوڵەتی تورکی فاشیست و هەموو هێزە سەرکوتکەرەکان. ئێمە وەک (فەد-گەل)، بانگەواز لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین، پشتیوانی لە تەڤگەری ئازادی و گەریلا بکەن، یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بونیادبنێن دژی پەیوەندییە قێزەون و خیانەتەکانی پەدەکە، هەروەها لێپرسینەوە لە پەدەکە بکەن".