بارەگای نەجەدەکە لە ئۆسنابروک کرایەوە

کوردستانیان لە شاری ئۆسنابروک بارەگای ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە)یان بە مەراسیمێک کردەوە.

بارەگای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شاری ئۆسنابروکی ئەڵمانیا بە مەراسیمیک کرایەوە. مەراسیمی کردنەوەى بارەگای نەجەدەکە لە شاری ئۆسنابروک دوێنێ ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو و نوێنەرانی ژمارەیەکی زۆر لە حیزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە ئەڵمانیا تیایدا بەشدار بوون.

دوای خولەکێک رێزگرتن پەیامی ئەنجوومەنی گەل لە ئۆسنابروک خوێندرایەوە و کردنەوەى بارەگای نەجەدەکە لە خەڵکی ناوچەکە پیرۆز کرا.

زوبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کورد لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد / KON-MED) کردنەوەى بارەگای ناوەندەکەى لە گەل پیرۆز کرد و داوای لە کوردستانیانی ئەو ناوچەیە کرد، کە پشتیوانی لە ناوەندەکە بکەن.

بەشداربووە ئەڵمانییەکانیش لە مەراسیمەکەدا وتەیان پێشکەشکرد و دڵسۆزی و پشتیوانیی خۆیان بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد راگەیاند.

لە کۆتایدا هۆزان سەیدخان چووە سەر تەختە وهونەری خۆی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

ژ.ت