بایدن و کازمی کۆبونەوە
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە شاری جەددەی سعودیە کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا باسی پەیوەندی، ئابوری، ئاسایش و ڕۆشنبیری هەردوولا و شەڕی هاوبەش لەدژی داعش کراوە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە شاری جەددەی سعودیە کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا باسی پەیوەندی، ئابوری، ئاسایش و ڕۆشنبیری هەردوولا و شەڕی هاوبەش لەدژی داعش کراوە.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی لوتكەی ئاسایش و گەشەپێدانی جەددە، لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوچەکە، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا، بەپێی زانیارییەکان رێگە بە ڕۆژنامەنووسان نەدراوە پرسیار لە هەردوو شاندەکە بکرێت و داواشیان لێکراوە ژووری کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن.
لوتکەکە، کە وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و میسر و عێراق کۆدەکاتەوە جگە لە ئوردون، تاوتوێی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکرێت، هەروەها ڕێگاکانی فراوانکردنی هاوکاریی نێوان وڵاتانی بەشداربوو بە تایبەت لە بواری ئابووریدا تاوتوێ دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کۆدەبێتەوە، جگە لە میسر و ئوردون و عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەدا لە جەددە وەک دوا قۆناغی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوای ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جەددە گەیشتە سعودییە، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی کازمی پێکهاتبوون لە فواد حسێن وەزیری دەرەوە و عەلی عەللاوی وەزیری دارایی و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و عەلا جبووری وەزیری بازرگانی و عادل کەریم وەزیری کارەبا.
ئەجندای کۆبونەوەکە
لە کۆبونەوەی نێوان بایدن و کازمیدا ئاماژە بە پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵای کراوەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا زیاتر گرنگی بە پێکەوەبوون لەسەر بناغەی بەرژەوەندی گشتی و بە تایبەتی شەڕی هاوبەشی دژی داعش.
خاڵێکی دیکەی کۆبونەوەکە، گرنگیدان بوو بە حکومەتی نوێی عێراق و رێزگرتن لە دیموکراسی سەربەخۆ. هەروەها بایدن باسی گرنگیدان ئەمریکا بە بنیاتنانی عێراق و پێشکەوتنی سەروەری هەرێمی کوردستان کردووە.
بەشێکی دیکە لە کۆبونەوەکەدا، بەهێزکردنی کاری هاوبەەش و ستراتیژی لە پەیوەندی ئابوری، ڕۆشنبیری و ئاسایشی هەردوولاوە بووە.
ف.ق