بایندر: قەیرانەکان بە بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەکرێن
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند: "بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە، قەیرانەکانی جیهان تەنها بە بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان چارەسەر دەکرێن".
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند: "بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە، قەیرانەکانی جیهان تەنها بە بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان چارەسەر دەکرێن".
١٣هەمین مەجلیسی گشتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بەردەوامە. کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و لە بەر ئەوەی بیرۆکەکانیان وەک خۆی جێبەجێ نەکردووە ڕەخنەداینی خۆیدا. بایندر وتی: "هەدەکە لە دژی تاکڕەویی و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشانی کردووە. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە خەباتکارانی هەدەکە دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بیرۆکەکانی بەرێز ئۆجالان بەردەوام بۆ ئازادی گەلی کورد و بۆ ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیا ڕێ نیشاندەر بووە. سەد ساڵە تاکڕەوییەکانیان دەسەپێنن، بەڵام ئەمڕۆ پێکهاتە جیاوازەکان لەژێر چەتری هەدەکە یەکگرتوو بوون. دەتوانین لە ڕێگەی ئەم تێکۆشانەوە سیستەمی تاکە حیزبی کۆتایی پێ بهێنین."
بایندر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتداران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشەیان کردووە و ئەمەش پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادییەوە هەیە. تێکۆشانی ئێمە وردە وردە هێرشەکانی حکوومەتی تێکشکاند. بۆیە کاتی هەدەکەیە ئەگەر گەلانی ئازادیخواز لەسەر ئەم بنەمایە کۆببنەوە، گەلانی تورکیا ڕزگار دەکەین. بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان لەم چوارچێوەیەدا گرنگن. پێگەی بەرێزیان بەردەوام بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگ بووە. بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبنەوە، تەنیا بە بیرۆکەکانی بەڕێزیانەوە قەیرانەکانی جیهان چارەسەر دەکرێن جگە لەوە چارەسەرێک نییە. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە هەدەکە بەهێزتر دەبێت و ئێمەش بەردەوام پشتیوانی لێدەکەین”.