کوردستانیان لە کانونی دووەمی ٢٠٢١وە هەموو رۆژێکی چوارشەممە بەدەوری خێمەی بەرخودانەوە کەلەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵیانداوە چالاکی دانیشتن ساز دەکەن. چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
لەسەرناوی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سویسڕا (جەدەکە-سە) رەمەزان بایتار قسەی کرد. بایتار کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا نیشداندا.
بایتار وتی، "هێرشەکان سەرەتا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپی کە ئەو داگیرکاریی و کوشتارە پێشبینی دەکەن، لەلایەن ئێمەوە قەبوڵ ناکرێن. پێداگری ئەو دەوڵەتانە لەسەر دانانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا، لە بنەڕەتدا زەمینەی هێرشێکی هەمەلایەنە بەرامبەر گەلی کورد خۆش دەکات. لە دژی بێدەنگی ئەو دەوڵەتانە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک کە ٤٠ ساڵە هێرشکردن بە هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕەوە لە دژی گەلی کورد و خاکی کورد بۆ خۆی بە ماف دەبینێت، لە هەموو گۆڕەپانێک کە ئێمە تێیداین ئێمە تێکۆشانی خۆمان درێژە پێدەدەین".
بەیتار بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا، "هەر وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٢١دا هێرشەکانی هێزە داگیرکەرەکان و خاینەکان لەبەرامبەر بەرخودانی شکۆداری گەریلا تێکشکا، بەهەمان بڕیارداریی تێکۆشانەوە هێزە داگیرکەر و خاینەکان جارێکیتر مەحکومی شکست دەبن".
لەسەر ناوی کۆمەڵگای کورد لە جنێڤ مەروان ئادا قسەی کرد و داوای بەشداری بۆ چالاکیەکەی ٢٣ی نیسان رۆژی شەممە لە باسەلی کرد.
شوێن و کاتی چالاکیەکە کە کۆتایی هەفتە لە باسەل بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە) و بزوتنەوەی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) ساز دەکرێت بەم جۆرەیە:
شەممە ٢٣ی نیسان
کاتژمێر ١٣:٠٠
شوێن: پارکی دیێ ویتتێ (بەرامبەر بە باهنهۆف- ئێس بی بی)
هـ . ب