بەدروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرکەوتنی دەم پارتی لە خەلفەتی و ئێلح لە عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا

بە بەشداری دەیان هەزار کەس، سەرکەوتنی دەم پارتی لە ئێلح و خەلفەتی بە جۆش و خرۆشی گەل پیرۆز کرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی دیم، لە لێدوانێکیدا وتی: "فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە بەرامبەر عەقڵیەتی داعش سەرکەوت."

سەرکەوتنی ئێلح و خەلەفەتی

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە بەشدارییەکی بەهێز لە هەڵبژاردنەکانی ئێلح سەرکەوتنی مێژوویی بەدەستهێنا. لە ئەنجامە بەراییەکاندا، دەم پارتی ١٢٢ هەزار واتە (٦٤.٥٠%)دەنگی بەدەستهێناوە، پارتی دۆزی ئازاد ٢٩هەزار و ٤٧٦دەنگ (١٥.٧٠%) و ئاکەپە ٢٣هەزار و ٣٥٦ دەنگ (١٢.٤٤%) بەدەست هێناون.

دەیان هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی سەرکەوتنی دەم پارتی کرد. بە کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە چوارڕیانی شارەوە بەرەو AVM ی باتمانپارک وەک لافاوێک بەرەو ناوەندی ئاهەنگەکە بەڕێکەوتن. بە دەیان هەزار کەس لە نووسینگەی هەڵبژاردنی ناوەندەوە کۆبوونەوە و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا. لە میانەی ئاهەنگەکەدا  بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" وترانەوە.

خەلفەتی

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی خەلفەتی شاری ڕحا لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. گەل بەرەو نووسینگەی هەڵبژاردن ڕێپێوانیان کرد و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا. جگە لە کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد کارەیلان و سانیە بایرام و پەرلەمانتاری شارەکە عومەر ئۆجالان، جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی دەم پارتی بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

عومەر ئۆجالان وتی: "بە هەڵوێستی پڕ لە شکۆئ ئێوە سەرکەوتین. ئەمە ڕەنجی هەمووتانە. ئێمە وەک خوشک و برا لەگەڵ تورکمان و کورد لە خێڵفەتی دەژین. ئێمە ئەم سەرکەوتنە سەرەتا پێشکەش بە ڕێبەرایەتی و گەلەکەمان دەکەین."

هەروەها کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی سانیە بایرام و محەمەد کارەیلان لە پەیامەکەیاندا وتیان: "ئێمە سەر لەنوێ خۆمان بەدەست خستەوە."