عەبدول ئەمیر شەمەری: ڕێگە بە داگیرکاری تورکیا نادەین
وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدول ئەمیر شەمەر ڕایگەیاند ڕێگە نادەین تورکیا بە پاساوی هەبوونی پەکەکە وڵاتەکەمان داگیربکات.
وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدول ئەمیر شەمەر ڕایگەیاند ڕێگە نادەین تورکیا بە پاساوی هەبوونی پەکەکە وڵاتەکەمان داگیربکات.
وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدول ئەمیر شەمەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق ناساند و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین بە بیانووی هەبوونی پەکەکە، خاکی وڵاتەکەمان داگیربکرێت.
لە چەند مانگی ڕابردوودا بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەنێو خاکی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتۆتە ١١٠ بنکە، تادێت ناڕەزایەتی چاودێرانی سیاسی و لایەنەکانی عێراق و هەرێم بەرامبەر ئەم داگیرکارییە زیاتر دەبێت.