بنەماڵەی شەنیاشار ئازادکران، ئێشکگری بەردەوامە
ئەمینە و فەرید شەنیاشار کە ماوەی ٢٢ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکگری 'دادپەروەری' دەکەن دوای ئەوەی کە دەستبەسەرکران و دواتر ئازادکران بەردەوامن لە ئێشکگری.
ئەمینە و فەرید شەنیاشار کە ماوەی ٢٢ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا ئێشکگری 'دادپەروەری' دەکەن دوای ئەوەی کە دەستبەسەرکران و دواتر ئازادکران بەردەوامن لە ئێشکگری.
ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٢هەمی ئێشکگری دادپەروەریدا لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرکران و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی لقی ئاسایش کران.
بنەماڵەی شەنیاشار دوای ماوەیەک مانەوە لە ناوەندی ئەمنیەتدا ئازادکران.
بنەماڵەی شەنیاشار دوای ئەوەی کە ئازادکران دووبارە دەستیان بەچالاکیی کردەوە.
بنەماڵەی شەنیاشاردەخوازن پەرلمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل و پارێزەرەکەی کە ٢٤ی حووزەیرانی ٢٠١٨ کۆمەڵکووژییان کردبوو و هاوسەر و دوو کوڕەکەی دایە ئەمینەیان کوشتبوو دادگایی بکرێن.
ک-ش